نووسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا: سه‌رله‌به‌ری تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كارییه‌كانی پاراستنی پارتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
نوسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا هه‌ركی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی هه‌ركیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه "هێنانه سه‌رشاشه‌ی گه‌نجێكی هه‌ركی و ئه‌وه‌ی ناچاركراوه بیڵێت، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه، هه‌مو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بابه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ ناكۆكی زیاتر نێو ماڵی هه‌ركیانه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نووسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "سه‌باره‌ت به درۆ و ناڕاستی ده‌زگای پاراستنی پارتی، لێره‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كاریانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین، تۆمه‌ت و چه‌واشه‌كاریه‌كانی ده‌زگای پاراستنی پارتی ناتوانێت رووی ره‌شی خیانه‌ته‌كانیان و فرۆشتنی خاك و كوشتنی رۆڵه‌ی كورد سپی بكه‌نه‌وه".
نووسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا ده‌ڵێت: "لێره‌وه پێیان ده‌ڵێین به ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازاردانی تاكی كورد و هێنانیان بۆ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و بوختان، ناتوانن بڕوا به خه‌ڵكی كوردستان بهێنن، چونكه گه‌لی كورد ئاشنا و شاره‌زای پیلان و درۆكانیانه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رانی ئێوه‌ن داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و كوڕ و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانتان به‌كارده‌هێنن هه‌ركاتێك ترستان لێ بنیشێت، مێژوی ئێمه‌ش شاهیدی ده‌دات، له‌ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش ئێمه و رۆڵه‌ی هه‌ركیان بوین به‌گیانی خۆمان به‌رگریمان له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرد، ئێوه‌ش بێ شه‌رمانه له‌به‌رده‌م تیڤی ده‌تانوت (ڕاكردنیش ده‌بێت)".
نووسینگه‌ی جه‌وهه‌ر محێدین ئاغا داواش له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كردووه، "بۆ راستی و دروستی درۆكانی ده‌زگای پاراستن داوای به‌ڵگه‌ی پێویست بكه‌ن نه‌ك باوه‌ڕ به چه‌واشه‌كاریه‌كانیان بكه‌ن، راشگه‌یاندووه كه "هه‌ردادگایه‌كی نیوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن هه‌بێت ئاماده‌ین بچینه به‌رده‌م دادگا با هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بزانێت كێ له‌سه‌ر حه‌قه، هه‌مو جیهانیش بزانێت كه هێنانه سه‌رشاشه‌ی گه‌نجێكی هه‌ركی و ئه‌وه‌ی ناچاركراوه بیڵێت، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه، هه‌مو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بابه‌ته‌ی ده‌زگای پاراستن بۆ ناكۆكی زیاتر نێو ماڵی هه‌ركیانه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ستیان له ئاژاوەگێڕییەکانی گوندی لاجان هه‌بووه.
PM:09:30:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت