قوباد تاڵه‌بانی: كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*داكۆكیكردن له مافی ژنان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگا به‌شێكه له ناسنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
*هه‌ر بۆیه یه‌كێتی هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له به‌شداریپێكردنی ژنان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
*به‌بۆنه‌ی دوو هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هه‌ڤاڵانی ژن له هه‌ولێر كۆبوومه‌وه.
*جه‌ختم كرده‌وه كه یه‌كێتی كاری زیاتر ده‌كات بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی ژن له‌ناو حیزب و حكومه‌ت و هه‌موو ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا.
*هه‌روه‌ها به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.
*سوپاسیشم كردن كه له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ماندوونه‌ناسانه هه‌وڵیاندا بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی.
PM:08:51:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت