پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له شێواندنی گۆڕه‌كانی هه‌رمۆته پێكده‌هێنێت
وێستگه‌نیوز –
پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له شێواندنی گۆڕه‌كانی هه‌رمۆته پێكده‌هێنێت، راشیگه‌یاند كه ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "سه‌باره‌ت به شێواندنی ژماره‌یه قه‌بر له قه‌برستانی كریستیانه‌كانی هه‌رمۆته له كۆیه، وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره، نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشه‌وه هاته سه‌ر هێڵ و ده‌ستبه‌جێ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران …".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و كاره‌ش پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی پێكهێنا ..له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بریاری نۆژهنكرنهوهی گۆرستانه‌كه درا …".
پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه یه‌كێك له گۆڕه‌كانی هه‌رمۆته شێواندنی قه‌بری هونه‌رمه‌ندی مه‌زن خاڵه سێوه بوو بێت، به‌ڵام دوای لێكۆلێنهوهو ورده‌كاری كردن وه‌ك قائیمقامی كۆیه بۆ پارێزگاری هه‌ولێری روون كرده‌وه، كه گۆڕه‌كه‌ی خاڵه سێوێ نه‌بووه، به‌ڵكۆ 17 گۆڕی هاوڵاتیانی مه‌سیحی له هه‌رمۆته شێوێندراوه…".
راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای تاكید كردنه‌وه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان، هاوكات بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی كۆیه‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی كۆیه له پۆلیس و شوێنه‌وارو رۆشنبیری كۆیه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره قێزه‌ون و نامرۆڤانه و ئاشكرا كردن و دادگایی كردنیان …".
PM:07:09:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت