مه‌سرور بارزانی گه‌یشته ئیمارات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه گه‌یشته ده‌وڵه‌تی ئیمارات و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان تاووتوێ بكات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌عید ئه‌لهاجری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات پێشوازی لێكرا.
راشیگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له سه‌ردانه‌كه‌یدا كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئیمارات، په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و دوایین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات.
PM:06:05:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت