ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ستیان له ئاژاوەگێڕییەکانی لاجان هه‌بووە
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی ئاسایسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ستیان له ئاژاوەگێڕییەکانی گوندی لاجان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ـی كانوونی دووه‌می 2025 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌باره‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات له پارێزگای هه‌ولێره.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "لایەنی نێوخۆیی و دەرەکی دەستیان لە پشێوییەکەدا هەبووە و ویستوویانە تەقینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەنجام بدەن و خەڵکی لە دژی حکومەت هانبدەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ژمارەیەک تێکدەر کە راستەوخۆ بەشدار بوون لە پلانەکە، دەستگیرکران كه بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان فەرمانیان لە چەند لایەنێکی نێوخۆیی، دەرەکی و گرووپە میلیشیاکان وەرگرتووە".
بۆ بینینی ڤیدیۆی دانپێدانانی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان كلیك لێره بكه:
PM:05:12:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت