ڕاگه‌یه‌ندراوێك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه:
*به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره نابه‌جێ و تێكده‌رانه ده‌كه‌ین كه له قه‌زای كۆیه دژی چه‌ند گۆڕێكی خوشك و برا كریستیانه‌كان كراوه.
*ئه‌م كرده‌وه‌یه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داواش له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و سزادانیان.
*گۆڕستانه‌كه‌ش، له سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
*كریستیانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردستانن و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه، مه‌ڵبه‌ند و نموونه‌یه‌كی گه‌شی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و ته‌بایی نێوان گشت پێكهاته‌كان بووه و ڕێگه‌ش به هیچ كه‌سێك ناده‌ین ئه‌و دۆخه تێك بدات .
PM:04:53:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت