وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: ماوەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەی مامەڵەی حاجییان درێژکراوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2025، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و حاجییان، بە بریاری د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ماوەی مامەڵەی حاجییان بۆ رۆژی دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025 درێژکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو کەسانەی ناویان لەپڕۆسەکە دەرچووە، یان رێنمایی وازهێنان بۆ کەسێکی دیکە "تەنازولکردن" دەیانگرێتەوە، دوای ئەو رێکەوتە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە، کە نەھاتوون".

بەپێی ئەو ماوەیەی دانرابوو، ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرگرتنی مامەڵەی حاجییان بوو، بەپێی ئەو کاتەی لە سعودیە دیاریکراوە، پێویستە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی 2026، هەموو رێکارەکان بۆ پڕۆسەی حەج تەواو بکرێن.


AM:10:05:04/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت