نه‌وه‌ی نوێ: میدیای درۆزنی پارتی هه‌واڵی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز - سلێمانی
نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا به‌ناوی ئۆفیسی میدیای جوڵانه‌وه‌كه هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌درۆزن و چه‌واشه‌كار له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
ماوه‌یه‌كه چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له‌حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌شدا گوایه گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه.
به‌یاننامه‌كه كه‌وێنه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ئۆفیسی میدیایی نه‌وه‌ی نوێ بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه تیایدا هاتووه" ماوەیەکە هەندێک میدیای درۆزنی پارتیی فێربوون جار جار هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەیەک بڵاودەکەنەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە هیچ کەسێکی نەوەی نوێ نە بەرپرس نە تەنانەت خۆبەخشێکیش لێدوان بۆ کەناڵێک نادات بە پارەی دزراوی میللەت بەرێوە بچێت".
یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانی نه‌وه‌ی نوێ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌ردوو لۆگۆی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو ئاڤای داناوه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هەموو میدیاکانی پارتیی باش دەزانن کەسی نەوەی نوێ قسەیان بۆ ناکات بۆیە درۆ بڵاو دەکەنەوە بە ناوی سەرچاوەوە. ئەو میدیایانە هەرچەندە دوورن لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقیی و ئیتکی رۆژنامەوانیی، بەڵام ئەگەر زەرەیەک رەوشتی ڕۆژنامەوانییان تێدا بێت هەواڵی درۆ بەناوی سەرچاوەی درۆ بڵاو ناکەنەوە، بەڵکو راستییەکە بە هاوڵاتییان دەڵێن کە نەوەی نوێ لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوو دانەبەزیوەتە سەر ئەو ئاستە نزمەی لێدوان بۆ میدیاکانی دەسەڵات بدات، یاخود ئەکەر راست دەکەن کێ لێدوانی داوە بە ناوی خۆیەوە بڵاوی دەکەنەوە".
PM:03:55:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت