ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وابڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسڵخانه‌ی خۆی له‌جیهاندا له‌شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
ئه‌م كونسڵخانه‌یه له‌ساڵی 2018 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەری 206 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە.
وابڕیاره مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی کونسوڵخانەکە بەشدار دەبن.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین كونسڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌جیهاندا ئه‌م كونسڵخانه‌یه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌بێته یه‌كه‌مین كونسڵخانه‌و دووه‌میش بۆ گه‌وره‌یی ئیسته‌نبوڵه‌و پاشان به‌دوای ئه‌ودا فرانكفۆرت دێت.
AM:11:01:03/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 40
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت