رۆژنامەی زەمان: پەكەكە تائێستاش سەرەڕای پڕۆسەی ئاشتی هەر لە شاخەكاندا دەژین


وێستگه‌نیوز –

رۆژنامەی زەمان بڵاویكردەوە، شەڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تائێستاش سەرەڕای راگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیادا هەر لە شاخەكاندا ژیان بەسەر دەبەن.


لە رۆژنامەی زەماندا هاتووە، "شەڕڤانێكی پەكەكە لەسەر رێگایەكی شاخاوی تەنگ و لۆچ لە نزیك كۆتایی رێگاكە لە ئۆتۆمبێلەكی دادەبەزێت و دەستدەبات بۆ تەلەفۆنەكەی كە بە لقی دارییەكەوە هەڵيواستیوە و هاوڕییەكانی ئاگادار دەكاتەوە لە هاتنەوەی".

ئاماژەشیكرد، "دوای ئەوەی هاوڕییەكانی ئاگاداركردەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە شەڕڤانان دادەبزنە نێو حەشارگەیەكی هەڵكۆڵدراو لەناو تاشە بەردی شاخەكاندا كە یەكێكە لە پێگەكانیان لە هەرێمی كوردستان".

شردا مەزڵوم، سەركردە لە پەكەكە بە رۆژنامەی زەمانی راگەیاند، "پڕۆسەی ئاشتی واتای ئەوە نییە ئەوان شاخەكان بەجێبهێڵن و خەباتەكەیان ئەمجارە بەشێوەیەكی ئاشتییانە بەردەوام دەبێت".

ئەو سەركردەیەی پەكەكە دووپاتیكردەوە، "شەڕڤانانی پەكەكە بەویستی خۆیان ژیانی ناو شاخەكانیان هەڵبژاردووە".

لە مانگی ئایاری رابردوو لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، لە دوای زیاتر لە 40 ساڵ شەڕكردن دژ بە هێزەكانی توركیا، پەكەكە خۆی هەڵوەشاندەوە و چەكەكانی خۆیان داماڵی.


AM:10:26:03/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت