کۆمپانیای دانەگاز: بەرهەمهێنانی گاز ئاسایی بووەتەوە





کۆمپانیای دانەگاز ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26-11-2025 ئاسایی بووەتەوە.
 
دانەگاز باس لەوە دەکات، دوای تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، بەرهەمهێنانی گازیان دەستپێکردووەتەوە و سوپاسی هەردوو حکومەت بۆ ئەو مەبەستە دەکات.
 
دانەگاز رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان پابەندن بە سەلامەتیی کارمەندانیان و دابینکردنی کارەبا و گازی ئێڵ پی جی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.
 
رۆژی یەکشەممە 30-11-2025 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاژێری لە پڕۆژەی رووناکیش ئاسایی بووەتەوە.


AM:10:12:03/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو