خورشید هه‌ركی: هه‌موو لایه‌ك بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی گوندی لاجان له‌سه‌ر هێڵن
وێستگه‌نیوز-
خورشید هه‌ركی، له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی گوندی لاجانه‌وه ده‌ڵیت: ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان تێك بدات، پێویسته هاووڵاتییان هاوشان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه و بنبڕی بكه‌ن.
خورشید هه‌ركی، كه‌سایه‌تی دیاری هۆزی هه‌ركی رایگه‌یاند كه زۆر دڵگرانن بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه له گوندی لاجان ڕووی داوه، هیواداره به زووترین كات چاره بكرێت.
خورشید هه‌ركی بۆ میدیاكانی پارتی ده‌ڵێت: "دانیشتووانی گوندی لاجان هه‌موویان پارتین و ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كێشه‌ی گونده‌كه چاره بكه‌ن".
داواش له هه‌ركییه‌كان ده‌كات، "هۆشیار بن و به قسه‌ی هیچ لایه‌نێك هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ی چووه‌ته ناوچه‌كه بۆ پارێزگاری دانیشتوانی گوندی لاجان و پاڵاوگه‌ی لاناز چووه، وتیشی: "ئه‌و پاڵاوگه‌یه جێگره‌وه‌ی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆره له هه‌رێمی كوردستان، كاتێك كۆرمۆر بۆردومان كرا و به‌رهه‌مهێنانی گاز وه‌ستا، ئه‌وا پاڵاوگه‌ی لاناز هه‌ستا به دابینكردنی گازی شل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با. بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به یه‌كه‌وه پاڵاوگه‌ی لاناز بپارێزین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان تێك بدات، پێویسته هاووڵاتییان هاوشان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رووبه‌ڕووی ببنه‌وه و بنبڕی بكه‌ن و ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی گوندی لاجان، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
PM:09:40:01/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت