ئومێد خۆشناو كێشه‌ی گوندی لاجان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت
وێستگه‌نیوز –
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كێشه‌ی گوندی لاجان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت و خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، ده‌شڵێت: "ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، بەسەریان ناچێت".
ئومێد خۆشناو له گوندی لاجان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی:
"چه‌ند كه‌سێك بیانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ههركییهكان ناكه‌ن.
*داواكارین ئه‌و خانه‌وادانه‌ی گونده‌كه‌یان جێهێشتووه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌و هێزه‌ی لێره‌یه دژی خه‌ڵكی لاجان نییه دژی فیتنه‌چی و ئاژاوه‌گێڕانه و بۆ پارێزگاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه.
*چه‌ند كه‌سێكی خه‌تابار هه‌ن به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن له‌ده‌ست یاسا خۆیان رزگار بكه‌ن.
*له شوێنی دیكه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌كه تهشهنهبسێنێت، ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ریان ناچێت.
*ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕییان كردووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت نه‌ك خه‌ڵكی گونده‌كه.
* خه‌ڵكی لاجان چه‌ك ناكرێن، چونكه پێشمه‌رگه‌ن و چه‌كی حكومه‌تیان لایه.
PM:08:55:01/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت