یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەكاتەوە
وێستگهنیوز –
مایکڵ ریگاس، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان گەیشتە عێراق، بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوانيان.
باڵێۆزخانەی ئەمریکا، لە تۆڕی ئێکس بڵاویكردەوە، "ئەو سەردانە پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەهێز دەکات لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان، بۆ پاڵپشتیی ئامانجی هاوبەش و پەیوەندیدار بە هێنانەدی سەروەری و گەشەپێدان".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، "یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین دیداری گرنگی دەبێت لە عێراق ، بەڵام خاڵی هەرە دیاری سەردانەکەی بۆ عێراق، کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکایە لە هەولێر".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "سەردانەکە کە تورکیا، عێراق و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، جەخت لە پابەندبوونی ئەمریکا دەکاتەوە بە برەودان بە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا".
PM:05:58:01/12/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت