مه‌كته‌بی سیاسی: مه‌هامی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌ت خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانه به‌بێ جیاوازی
وێستگه‌نیوز –
له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه مه‌هامی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌ت خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانه به‌بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێككه‌وتی 1/12/2025، به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له ده‌باشان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی بریتیبوون له، پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و تێڕوانین و ستراتیژی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه مه‌هامی یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌ت خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه به‌بێ جیاوازی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، كه یه‌كێتی ده‌وری خۆی ده‌گێڕێ و هێزی كۆمهڵانیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق بۆ به‌دیهێنانی عیراقێكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ، كه بگات به ئاستی چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌ی و به پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و ئابووریی نوێ خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانییه‌وه بكات به‌بێ جیاوازی".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای 49 ساڵ خه‌بات و قوربانیدان، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی شاخ و شار، (شاڵاو شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری)، به‌ویستی خۆی داوای له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی كرد، ده‌ستبه‌رداری پۆستی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێت. له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگان و به‌رپرسیارێتی حزبی داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت و له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌كی خه‌باتیشدا له‌پێناو یه‌كێتی ئاماده‌یی ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ردا، بافڵ تاڵه‌بانی ستایشی خه‌بات و قوربانیدان و تێكۆشانی خۆی و خانه‌واده سهربهرزهكهیانی كرد. هه‌روه‌ك رۆڵی به‌رز نرخاند، له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌پۆسته‌كه‌ی كردوویه‌تی و ووتی: "ده‌گمه‌نن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به ئاره‌زووی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆست ده‌بن، ئه‌وه‌ی باوه به‌رپرسانی ناوچه‌كه هێنده له پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه، كه خه‌ڵك كاره باشه‌كانیان له‌یاد ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ شاڵاو ئه‌مڕۆ كردی نموونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربه‌رز و بوێر و نیشتیمان په‌روه‌ره
راشگهیهندراوهكه كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، رۆڵی شاڵاوی عه‌لی عهسكهرییان به‌رز نرخاند، له‌به‌رامبه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی رابردووی له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
PM:04:54:01/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت