له خه‌بات گردبوونه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی خه‌ڵكی لاجان ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز –
له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی خه‌ڵكی گوندی لاجان ده‌ستی پێكرد و خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی هه‌ولێر-موسڵیان داخست.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ههركییهكانی خه‌بات و ده‌رووبه‌ری هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و جووت سایدی هه‌ولێر - موسڵیان داخستووه، وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ دانیشتوانی گوندی لاجان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای چوونی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ گوندی لاجان دانیشتووانه‌كه‌ی گونده‌كه‌یان چۆڵكردووه و به ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر ده‌ڕۆن.
PM:04:23:01/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت