رەوتی هەڵوێست: چۆڵکردنی گوندی لاجان لەلایەن دانیشتوانە رەسەنەکەیەوە پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە
وێستگەنیوز-
رەوتی هەڵوێست لەبارەی چۆڵکردنی گوندی لاجان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "چۆڵکردنی گوندی لاجان لەلایەن دانیشتوانە رەسەنەکەیەوە پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە".
لە راگەیەندراوەکەی رەوتی هەڵوێست هاتووە، "ئەو دیمەنەی لە گوندی لاجان ڕودەدات ئازاربەخشە، ناچارکردنی دانیشتوانی گوندێک کوردنشین بەچۆڵکردنی گوندەکەیان لەبەرئەوەی داوای دەرفەتی کاریان لە پاڵاوگەی لانازی دەسەڵاتدارکردوە! هەنگاوێکی ترسناکە".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز و چۆڵکردنی گوندێک لەلایەن دانیشتوانە رەسەنەکەی پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە".
ڕەوتی هەڵوێست داوای لابردنی فشار لەسەر دانیشتیوانی گوندی لاجان دەکات و نوێنەرایەتی وڵاتان لەم پێشهاتە ئاگاداردەکاتەوە.
دەشڵێت، "پاڵاوگەی لانازو هاوشێوەکانی لەسەر حسابی نەوتی کوردستان سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ناکرێت لەسەر ویستی پاڵاوگەیەک کە خاوەنەکانی دیارن خەڵک لە زێدی خۆی دەربەدەر بکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2025، دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ گوندی لاجان دانیشتووانەکەی گوندەکەیان چۆڵکردووە و بە ئاڕاستەی هەولێر دەڕۆن.
PM:03:07:01/12/2025
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت