کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 20 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
PM:12:04:01/12/2025
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت