وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین بەزووترین کات کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کارەباى هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هاوڵاتیانی دڵنیا كردەوە كە بە زووترین كات كارەبا دەگەڕێننەوە نێو ماڵەكانیان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "وەزارەتی کارەبا سوپاسی یەکە بە یەکەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا".
بەپێی راگەیەندراوەكە، "ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتی کارەبا، شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشتگا و کارگەکان".
وەزارەتی کارەباى هەرێمی كوردستان ئاماژەشیكردووە، "گەورەترین ئامانجمان سەلامەتی و ئاسوودەیی هاوڵاتیانی خۆمانە و لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە".
PM:10:00:28/11/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت