سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر: هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر قبووڵکراو نییە
وێستگەنیوز-
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات دەڵێت، "هێرشەکە قبووڵکراو نییە".
ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی دووەمی 2025، فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە رووداوی راگەیاندووە، "کردەوەکە لەلایەن هەر کەسێکەوە کرابێت، قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، " پێمانوایە ئەم کردەوەیە هێرشکردنە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق و خۆشگوزەرانیی خەڵکی خۆشەویستیەتی".
شەوی چوارشەممە 26ى تشرینی دووەمی 2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوە، لە ئەنجامدا 80%ی کارەبای هەرێمی کوردستان کەمبووەوە.
PM:04:46:28/11/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت