نیویۆرك تایمز: ئێرانییه‌كان هه‌وڵیانداوه له‌ڕێی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆره‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌مریكا بنێرن
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه په‌یوه‌ندییان به "وڵاتێكی دراوسێ"ه‌وه هه‌یه، له پشت هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆره‌وه‌ن، ده‌شڵێت: "ئێرانییه‌كان هه‌وڵیانداوه له‌ڕێی هێرشه‌كه‌وه په‌یامێك بۆ ئه‌مریكا بنێرن".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2025 بڵاویكرده‌وه، گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان كه له ڕووی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندییان به وڵاتێكی دراوسێیه‌وه هه‌یه، به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆر مۆر له هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمزدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه به‌رپرسانی عێراقی و كورد به‌شێوه‌ی تایبه‌تی بۆیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره ناوخۆییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه كه په‌یوه‌ندی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێدا هه‌یه. "ئه‌م به‌رپرسانه پێیان وایه ئه‌م گروپانه په‌یوه‌ندیی ئابووری نزیكی نێوان واشنتۆن و هه‌ولێر وه‌ك (خاڵێكی لاواز) سه‌یر ده‌كه‌ن كه ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانجێكی ئاسان".
ڕۆژنامه‌كه له زاری ڕه‌مزی موریدینی دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری جیۆپۆل بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌ترسی جیۆپۆله‌تیك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه "هێرشه‌كه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پێش كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر بووه".
ده‌شڵێت: "روونه كه ئێرانییه‌كان چاودێری ئه‌م پێشهاته‌یان ده‌كرد و هه‌وڵیان ده‌دا په‌یامێك بۆ واشنتۆن بنێرن كه ده‌سه‌ڵاتیان له چوارچێوه‌ی عێراق رێگه‌یان پێده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی ڕاسته‌وخۆدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بكه‌نه ئامانج".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "گرژییه سیاسییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ناكۆكی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان و داهاتی نه‌وت و غاز، ڕه‌نگه هۆكارێكی پاڵنه‌ری زیاده بن له پشت ئه‌م جۆره هێرشه‌وه.
نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردووه كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان داوای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییان له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كردبوو بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا، كه ده‌سه‌ڵاتی كۆتایی به‌سه‌ر هه‌ر كڕینێكی چه‌كدا هه‌یه، داواكارییه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه له ناوخۆی عێراقدا كارده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی داراییان به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندییان به وڵاتێكی دراوسێوه هه‌یه و سه‌ركه‌وتوو بوون له چه‌سپاندنی ئاماده‌یی خۆیان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
ڕۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا تادێت فشار ده‌خاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ چه‌كداماڵینی ئه‌و گروپانه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه به له‌به‌رچاوگرتنی كورسی په‌رله‌مانی و نفوزی دامه‌زراوه‌یییان له‌ناو سیستمی سیاسی عێراقدا، له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قورسه.
AM:10:59:28/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت