چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نیشتمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت
وێستگه‌نیوز -
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیدانه‌ی هێرش بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئابووری و سه‌قامگیری عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و به توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری كرد.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئابووری و سه‌قامگیریی عێراق و ته‌نها خزمه‌ت به‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت لاواز بكه‌ن و ئاسته‌نگ بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق دروست بكه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ربڕیوه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری رووداوه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی له‌پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن.
هاوكات جه‌خت له گرنگی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه.
چوارچێوه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نیشتمانی كرده‌وه كه نابێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی یان حزبی بقۆزرێته‌وه.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شه پێویستی به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو و یه‌كخستنی ریزه‌كان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری.
شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه ئاگر له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه. به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ ئه‌و وێستگانه راگیرا كه به غاز كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان.
PM:10:59:27/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت