کارەبای عێراق: بەهۆی هێرشەكەی سەر کۆرمۆرەوە 1200 مێگاواتمان لەدەستداوە


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، 1200 مێگاوات كارەبایان لەدەستداوە بەهۆی هێرشەكەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان.


وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكریكردەوە، "دوای هێرشەكەی سەر كۆرمۆر 1200 میگاوات وزەی كارەبامان لەدەستداوە بەهۆی وەستانی گرێبەستەكانی كڕینی وزە لە وێستگەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان".

ئاماژەشیكرد، "دوای هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر وەبەرهێنانی كارەبا بەڕێژەی 2600 میگاوات پاشەكشەی كردووە".




PM:05:55:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو