ئەمریكا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هێرشی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەكات


وێستگەنیوز-

ئەمریكا دوای ئەوەی پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد.


حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ى تشرینی دووەمی 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت .

بەپێی راگەیەندراوەكە، "هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە ، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردو پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەر دوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و رادەستی یاسا بکرێن".


PM:04:23:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو