زەحمەتکێشان: هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رووداوێکی تێکدەرانە و تیرۆریستانەیە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، لە راگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رووداوێکی تێکدەرانە و تیرۆریستانەیە، ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ژێرخانی ئابووریی و کەرتی وزە و کارەبا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بۆ تێکدانی سەقامگیری سیاسیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق".

راشیگەیاند، "ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستیە، داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکەن و سنوورێک بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن کە ناوەناوە ژێرخانی ئابووریی کوردستان بە ئامانج دەگرن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو کردەوەیە تیرۆریستیە، لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت کە بە یەکگرتوویی بەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە بوەستنەوە کە ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوەیە لە هەرێمی کوردستان".


PM:03:15:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو