سەنتەری میترۆ بۆ میدیاکان: بەپیشەییانە و بەرپرسیارێتییەوە رووماڵی رووداوەکان بکەن


وێستگەنیوز-

سەنتەری میترۆ داوا لە میدیاکان دەکات بۆ رووداوە نەخوازرەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پیشەییانە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن.


ئەمڕۆ 27ی تشرینی دووەمی 2025، سەنتەری‌ میترۆ داوا لە میدیاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان دەكات بۆ رووداوە نەخوازرەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان پیشەییانە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دوور بكەونەوە لەرای‌ پێشوەختە نەبنە هۆكاری‌ نانەوەی‌ پشێویی‌ و گەرمكردنی‌ دوبەرەكی‌ لەنێو لایەنە سیاسییەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان، ململانێ و ئەجێندای حزبی و تایبەتی تێكەڵ بە بابەتە هەستیارەكان نەكرێت.

سەنتەری میترۆ دەڵێت، "شەوی رابردوو رێكەوتی 26ی تشرینی دووەمی 2025، لە دوای هێرشی تیرۆرستی بۆسەر كیڵگەی گازی كۆرمۆر، چەند میدیا و پەیجێك لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان لەهەرێمی‌ كوردستان سەرەرای‌ تازەیی‌ ڕووداوی‌ بۆردوومانی‌ كۆرمۆر و پێكهێنانی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوەو ئیدانەكردنی‌ وڵاتانی‌ زلهێزی‌ دنیا بەبێ‌ ئەوەی‌ كەس تۆمەتبار بكەن بەو هەموو ئیمكانیەتە ئەمنییە گەورەوەیانەوە كەچی‌ هەندێك میدیا و پەیجی فەیسبوكی نزیک لەدەسەڵات بەئەنقەست و دور لەجێبەجێكردنی‌ پرنسیپەكانی‌ رۆژنامەوانی‌ تۆمەت دەبەخشنەوەو ململانێ‌ سیاسییەكان توند دەكەنەوە. بەبێ ئەوەی بزانن ئەمەش تێکدانی ئەمنی قەومییە".

وەك سەنتەری‌ میترۆ، داوا لە میدیاكان دەكات، بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكرێت نەبنە بەشێك لە شەری میدیایی و ئەجێندای تایبەتییەوە، ئەم گوتارە میدیاییە كە ئێستا لەهەندێك میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرێوە دەچێت بێجگە لە ڕای‌ پێشوەختەو پشێوی‌ نانەوە چی‌ تر بۆ گەلی‌ كوردستان ئەچنێتەوە؟.

سەنتەری میترۆ راشیگەیاند، "ئەوەی‌ كەبەشێك لە میدیاكان دەیكات، گوتارێكی‌ ناڕێكی‌ میدیاییە كە بووەتە چەكێك بەدەستی‌ خەڵكانێكەوە كە بەرژەوەندییان لەپشێویی‌ و شەڕو ئاشوبدایە، بۆیە دەبێت میدیاكاران زۆر بەوریایی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەبكەن".


PM:01:40:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو