بافڵ تاڵەبانی: وەڵامدانەوەمان بۆ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین. ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر".

جەختی لەوەشکردەوە، "چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەو میلیشیایانە کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن".


PM:12:57:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو