بزووتنەوەی گۆڕان: داواکارین حکومەتی عێراق بە جدی بێتە مەیدان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر
وێستگەنیوز-
لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، شەوی ڕابردو، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، ئێمە لەکاتێکدا ئیدانە ئەم هێرشە و عەقڵیەتی پشت هێرشەکان، بۆ سەر گرنگترین سەرچاوەی وزە و ڕوناکی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین".
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوەکەدا داوادەکات:
حکومەتی فیدڕاڵ بە جدی بێتە مەیدان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی قانونی بەرامبەریان.
چیتر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم دوانەخرێت، چونکە چەند ئەو هێرشانە مەترسین بۆ سەر کیانی سیاسیی و ئاسایش و ژێرخانی ئابووریی هەرێم؛ هێندەش کارانەکردنەوەی دامەزراوە شەرعیەکان لێکەوتەی نەرێنی دادەنێت و دەبێتە خاڵی لاوازتری هەرێم.
PM:12:12:27/11/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت