مەسرور بارزانی و سودانی بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکبهێنن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سوودابی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تووندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد.
هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، "کۆمپانیای دانە گاز (PJSC) بازاڕ ئاگادار دەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەک بە ئامانج گیراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە. پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنێت".
AM:10:52:27/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت