نوێنەرى موەلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بۆ وێستگەنیوز: ئەگەر داواشمان لێکەن موەلیدەکان هەڵبکەینەوە ناتوانین
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێرەوە بۆ پێنج کاتژمێر کەمکرایەوە، لەبارەی هەڵکردنەوەی موەلیدە ئەهلییەکان نوێنەرى موەلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، عوسمان محەمەد، نوێنەرى موەلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "تائێستا داوامان لێنەکراوە موەلیدەکان هەڵبکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر داواشمان لێبکرێت موەلیدەکان هەڵبکەینەوە ناتوانین، چونکە پێویستی بە ئامادەکاریی هەیە و حکومەتی هەرێم گرێبەستەکانمانی هەڵوەشاندووەتەوە".
لە دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات دابەزی، بەوهۆیە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ 5 کاتژمێر کەم دەبێتەوە".
AM:10:34:27/11/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت