رێباز حەملان: نابێت ئەم پیلانە رەشەی تیرۆرستان بێدەنگی لێ بکرێت


وێستگەنیوز-

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرۆمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە.


رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، "حکومەتی فیدڕاڵ لە بەغداد هیچ کات بکەرانی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەولێرو دامەزراوە نەوتی و غازییەکانی ئاشکرا نەکردووە ، هیچ کەس و لایەنێکیش سزا نەدراون لەسەر ئەو کارە تیرۆریستیانە".

ئاماژە بەوەدەکات، ئێستا کاتێتی هەڵوێستی جددی هەبێت، هێرشی ترسنۆکانەی سەر کۆرمۆر لە ئێستادا زۆر جیاوازە، ئامانجەکەی روونە:

1- فشاری سیاسی.
2-کوژاندنەوەی رووناکی 24 کاتژمێرییە لە ماڵ بە ماڵی هەرێمی کوردستان.
3-تێکدانی ئارامی و سەقامگیری.
4-تێکدانی ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێم.

رێباز حەملان دەڵێت، "پیلانگێران و هێرشکەرانی سەرکۆرمۆر و چاو ساغەکانیان نەخزمەتی خەلکیان پێ دەکرێ و نە ئامانجیانە خزمەت بکەن، ئامانجیان تەنها تێکدان و کاولکارییە".

دەشڵێت، "نابێت ئەم پیلانە رەشەی تیرۆریستان بێ دەنگی لێ بکرێت ، دەبێت سەرجەم لایەنەکان و هەموو خەلک هەڵوێستی توندیان هەبێت هەرەشەی ئەمجارە بۆ سەر خۆشگوزەرانی ژیانی هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستانە ، دژایەتی کردنێکی ئاشکرایە بەرامبەر کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێشکەشی خەڵکی دەکات".


AM:09:41:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو