قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌تێك ناكات كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی ناوچه‌كانی كوردستان نه‌كات
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق رایگه‌یاند كه ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌پێی پره‌نسیپی هاوبه‌شیی راسته‌قینه پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2025 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و پێكه‌وه له‌باره‌ی پێكهێنانی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق گرنگی به پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و هه‌مه‌چه‌شن كردنی ئابووریی عێراق بدات و زه‌مینه‌ی گونجاو بڕه‌خسێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی له هه‌موو كه‌رته‌كان و له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌ركی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه كێشه‌كانی نێوانیان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق و كوردستان.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمیش، قوباد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه كه "حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌بێت به‌پێی پره‌نسیپی هاوبه‌شیی راسته‌قینه پێك بهێنرێت".
وتیشی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له حكومه‌تێكدا ناكات كه به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستان نه‌كات".
PM:07:18:26/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت