هێزێکی ئەمنی بەرپرسی دەزگایەكی میدیاییان لە كەلار دەستگیر كردووە


وێستگەنیوز-

دوێنێ هێزێکی ئەمنی له کەلار، کاروان کەلاری بەرپرسی دەزگای کازیوە میدیايان دەسگیرکردوە.

رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "شەوی رابردوو خێزان و کەسوکار و هەڤاڵەکانی هەواڵی کاروان کەلاریيان پرسیوە کەس وەڵامی دەست نەکەوتوە".

وتيشى، "ئەم بەیانییە بە ناڕەسمی، لە رێی پەیوەندی کۆمەڵایە تییەوە زانراوە ئاسایش دەستگیریکردوە و تا ئێستاش کەس هۆکار و تۆمەتەکەی نازانێ، تەنانەت هیچیشیان بە لقی پارتی لە کەلار نەوتووە".

لەلایەن خۆیەوە دەزگای كازیوە میدیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "كاروان كەلاری رۆژنامەنووس و بەرپرسی كازیوە میدیا، لە رۆژی 25ـی 11ـی 2025، لە سەعات شەشی ئێوارەوە بێسەروشوێنە، كازیوە میدیا و خێزانەكەی هیچ زانیارییەكیان لەبارەی شوێن یان دۆخی تەندروستیی نییە".

كازیوە میدیا داوا لە هێزى سنوورەكە دەكەن دەستبەجێ دەست بە گەڕان و لێكۆڵینەوە بكەن، "پاراستنی گیان و سەلامەتی كاروان كەلاری دەخەینە ئەستۆیان".


PM:12:45:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو