کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری باران بارین هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان نیمچە هەورە ,لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی هەیە پێشبینی نمە باران بۆ ئەو ناوچانە هەیە، بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لە ئەمڕۆ وە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما نزم ده‌بێته‌وه‌ بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی


PM:12:07:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو