یەکگرتوو یاداشتێکی پێشکەش بە نەوەی نوێ کرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری سلێمانی شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی نەوەی نوێی کرد.


لەبارەی سەردانەکەیان مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەمڕۆ سەردانی نەوەی نوێمان کرد و یاداشتێکمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە پێشکەش بە نەوەی نوێ کرد".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە فراکسیۆنە براوەکانی هەڵبژاردن لە بەغدا پێکەوە بۆ گفتوگۆ و بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بودجە و مووچە و مادەی 140 یاداشتێک پێکەوە ئامادە بکەین و رێکبکەون".

هەروەها هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە رۆژنامەنووسانی وت، "ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ یاداشتەکەی یەکگرتووی ئیسلامی تاوتوێ دەکات".


AM:11:49:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو