ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان دەکات، هەروەها شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو سەردانی کۆمەڵی دادگەریی دەکات،
هەر ئەمڕۆ لە سلێمانی شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.

لەبارەی سەردانەکانەوە د. سەلاحەدین بابەكر، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستا بە میدیای حزبەکەی رایگەیاند، "لە روانگەی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی، و هەستیاری بەهێزكردنی پێگەی هەرێم و خزمەتكردنی هاوڵاتییان هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە كەڵەكە بووەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و عێراق، بۆ ئەم مەبەستە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، داوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ چۆنیەتی گفتوكردن و پاراستن و دابینكردنی دەستكەوتەكان و بەدەستهێنانی بەركەوتەكانی هەڵبژاردن و مافە رەواكەكانی هەرێمی كوردستان".

وەک روونکراوەتەوە، لە نەخشە رێگاكە هێڵە سوورەكانی هەرێمی كوردستان وەك مووچە و بودجە و مادەی 140 و یاسای نەوت و غاز و پێشمەرگە و كردنیان بە مەرج بۆ پاڵپشتیكردن و دەنگدان بە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

د. سەلاحەدین بابەكر ئەوەشی خستەڕوو، "یەكگرتوو تەئكید دەكاتەوە كە پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ گێڕانەوەی سەرجەم شایستە داراییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان".

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز بێت، لە هەولێر ئەو شاندەی پارتی کە سەردانی یەکگرتوو دەکات پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو و عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی کە پێشوازییان لێدەکرێت لەلایەن د.هادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، د.سەلاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتوو و محەمەد هاودیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو.


AM:10:42:26/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو