قوباد تاڵه‌بانی: عێراقێكی به‌هێز هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر هه‌رێم
وێستگه‌نیوز -
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراقێكی به‌هێز هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر هه‌رێم، ده‌شڵێت: "ده‌بێت كورد به‌شێك بێت له عێراقێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمیش به‌هێزبێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جۆشوا هاریس، هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و پێكه‌وه تاووتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی گوینده‌لن گرین، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "عێراق پێویستیی به پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و كارایه كه بتوانێت سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت و هاوكات به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكات".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران روونیشی كرده‌وه كه "عێراقێكی به‌هێز هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر هه‌رێم، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كورد ده‌بێت به‌شێك بێت له عێراقێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمیش به‌هێزبێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد كه "ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان بڕه‌خسێنێت و ئاسانكاری ته‌واوبكات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و به تایبه‌تیش وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكی بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ربن له گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و كوردستان".
PM:07:32:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت