قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوانیان بێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له كونسوڵی گشتیی توركیا، رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوانیان بێت.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپجو، كونسوڵی گشتیی توركیا كۆبووه‌وه و پێكه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێشه‌مه (25/11/2025) به‌ڕێوه‌چوو، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا كرا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر "پێویستیی كاری هاوبه‌ش بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا و به تایبه‌تیش له بواری بازرگانیدا".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕاكرا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراوبێت یارمه‌تیده‌ره بۆ باشتركردنی دۆخی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق".
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوانیان بێت".
PM:04:54:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت