مەسعود حەیدەر: ریفراندۆم بە بڕیاری سەركردایەتی كورد كراوە و مافی خۆمانە


وێستگەنیوز-

راوێژكارێكی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیكردەوە، گەلی كورد بڕیاری لەسەر ریفراندۆم داوە و ئەمەش مافی خۆیەتی.


مەسعود حەیدەر، راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، "سەركردایەتی سیاسی كورد تائەم ساتەش دان بە ئەنجامەكانی ریفراندۆمدا دەنێت".

دووپاتیشیكردەوە، "لە وڵاتە دیموكراسییەكان ریفراندۆم لەسەر زۆرێك لە بابەتەكان دەكرێت و سەبارەت بە ریفراندۆمى كوردستان سەركردایەتی سیاسی كورد ئەم بریارەیيدا و گەلی كوردیش بە رێژەی 97% بەشدارییان لە ریفراندۆمەكە كرد و بە رێژەی 92% دەنگیانداوە بە ریفراندۆم".

وتیشی، "بێگومان گەلی كوردیش داخوازە قەوارەیەكی سیاسی و سنووری هەبێت و سەركردایەتی سیاسی كوردیش هاوكێشە هەرێمایەتییەكان و نێودەوڵەتییەكان دەخوێنێتەوە و هەڵسوكەووت لەگەڵ واقع دەكات".


PM:12:54:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو