بافڵ تاڵەبانی: لە هەر شوێنێکدا پێویست بکات پارێزەری مافەکانی ژنان دەبین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئێمە بە چاوی رێزەوە لە پێگەی ژنانی ئازا و جوامێری گەلەکەمان دەڕوانین، هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ پاراستنی ماف و هێنانەدی خواستەکانیان. ژنانی ئێمە هەمیشە بەشێکن لە سەروەریی و شانازییەکانمان، رۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان دیار و بەرچاو بووە و قوربانییەکانیان بۆ هەموومان مایەی سەربەرزییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا بە شکۆوە یادی هەموو ئەو ژنە بوێرانە دەکەینەوە کە ماندوبوون و پێشڕەوایەتی ژنانیان کردووە تاوەکو لە کایەکانی ژیاندا بەشێکی دانەبڕاوبن و جێدەستیان لە نەخشی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردەواری دیاربێت".
بافڵ تالەبانی وتی، "ئێمە لەگەڵ ژنان دەوەستین و بە کردار رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنیان و تووندوتیژی بەرامبەریان دەکەن، لە هەر شوێنێکدا پێویست بکات پارێزەری مافەکانیان دەبین".
وتیشی، "یەکێتی هەمیشە پاڵپشتی ژنان دەبێت و هاوکاریش دەبێت بۆ هێنانە پێشەوەی زیاتری ژنان لە تەواوی کایەکاندا".
PM:12:44:25/11/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت