بڕیاری لە سێدارەدان بۆ وەزیرێكی عێراقی دەرچوو


وێستگەنیوز-

دادگای تاوانی ناوەندیی عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی کشتوکاڵی بەغدا سەپاند.


ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەکانی ناوەندیی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کشتوکاڵی بەغدا سەپاندووە.

ئاماژەشیكردووە، تاوانبار دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دانراوە، لەگەڵ گروپێکی چەکداردا هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی بەغداد.

دووپاتیشیكردەوە، بەهۆی هەڵكوتانەكەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێكدادان روویدا و لە ئەنجامدا كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەکی مەدەنی كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری روونیكردەوە، بڕیاری سزادانەكە پشتی بەستووە بە یاسای دژە تیرۆری ساڵی 2005.


AM:11:16:25/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو