لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە دوایین زانیاریی دەخرێتەڕوو
وێستگەنیوز-
ئەفسەرێکی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دوایین زانیاریی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌فسه‌ر له هاتووچۆى ناوشارى سلێمانى لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی رادیۆی ترافیک ئێف ئێمی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتووچۆى هه‌رێمه‌وه به‌بڕیار بۆمان هاتووه كه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا، بەڵام به‌هۆى هه‌ندێك بارودۆخه‌وه نه‌مانویستوه ئه‌و ئیجرائاته بگرینه‌به‌ر".
ئاماژەی بەوەکرد، "حاڵه‌تى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌ر له رووداوه‌كان و ئه‌نجامه‌كانى و ئه‌و دۆخه‌ش كه بینراوه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ش لاى ئێمه هه‌یه له هاتووچۆى سلێمانى، وایكردووه کە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەین و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا بگرین بە تایبەت ئەوانەی پابەندی یاساکان نابن و ئیجرائاتی تووندیان لەگەڵ دەکرێت".
ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ ئاشکراشی کرد، "هاوڵاتییان گلەییان هەیە کە بۆچی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە ناکرێت، بەڵام ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە کە لێپێچینەوە لە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاییانە کراوە، ئۆتۆمبێل هه‌یه بڕى دوو ملیۆن دینار سزای كامێرا‌و یاساشكێنى داوه".
جەختی لەوەشکردەوە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەبێ لێپێچینەوە دەربازی نابێت و لێپێچینەوە لە سەرجەمیان دەکرێت.
AM:10:07:25/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت