عه‌لی حه‌مه ساڵح باسی رێككه‌وتنێكی رانه‌گه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌رباره‌ی مووچه ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
* حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنێكی رانه‌گه‌یاندراویان ده‌باره‌ی مووچه كردووه.
*به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له دوای هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم حكومه‌تی عێراق مانگی یه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
*هه‌موومانگێك حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك داهاتی ناوخۆ ده‌نێرێت، هه‌نارده‌ی نه‌وتیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
*به‌مپێیه بێت مووچه‌ی مانگی 11 و 12ی ئه‌مساڵ ده‌خورێت كه هینی پێش هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته و كه‌ڵه‌كه بووه.
*مووچه‌ی دوومانگی ئه‌مساڵ له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌و نه‌وته‌ی پێشتر ده‌تانفرۆشت و هیچ داهاتێكی بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت نه‌بوو، بیده‌ن.
* رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سێ مانگ بووه، یه‌ك مانگی ماوه، دواتر هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت.
*هه‌رێم هه‌موو مانگێك 120 ملیار دیناری خۆی ده‌نێرێت و مووچه‌یه‌ك له به‌غداوه دێت تا ده‌رچوواندنی یاسای بودجه كه پێده‌چێت بگاته مانگی 6.
PM:09:25:24/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت