وتەبێژی دەوڵەتی یاسا: نورى مالكى داوای پشتگیری لە مەسعود بارزانی نەكردووە
وێستگهنیوز –
وتەبێژی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكی ئاشكرای كردووە، نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای پشتگیری لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نەكردووە.
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "ئەو زانیاریانە راست نین كە باس لەوە دەكەن كاتێك نوری مالكی سەردانی هەولێری كرد، داوای پشتگیری لە مەسعود بارزانی كردووە".
دووپاتیشیكردەوە، "نوری مالكی لە سەردانەكەی بۆ هەولێر داوای لە مەسعود بارزانی نەكردووە پاڵپشتی بكات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیران".
وتیشی، "سەردانەكەی نوری مالكی بۆ هەولێر بەمەبەستی رێكخستنی واقعی سیاسی عێراق و شایستەكانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و روونكردنەوەی هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی بووه بۆ مەسعود بارزانی سەبارەت بە مەرجەكانی پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران".
PM:08:12:24/11/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت