شاندی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا دەچنە ئیمراڵی


وێستگەنیوز-

شاندی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا کە ئەمڕۆ چووە دوورگەی ئیمرالی، کۆنووسی دیدارەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان و کۆمیسیۆنەکە دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، ئەندامانی شاندی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی کە لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان چووە دوورگەی ئیمرالی.

شاندەکەی کۆمیسیۆنەکە لە (گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە و لە ئاکەپەش حسێن یامان) پێکدێت.

تەواوی دیدارەکەی شاندەکەی کۆمیسیۆن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان تۆمار دەکرێت، کۆنووسەکە لەلایەن شاندەکە دەخرێتە بەردەم نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر کۆنووسەکە پێشکەش بە کۆمیسیۆنەکەش دەکرێت، کە لە 51 پەرلەمانتار پێکهاتووە.

ئەو کۆنووسە دەخرێتە بەرنامەی کاری کۆمیسیۆنەکەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن ئەندامانی کۆمیسیۆنەکەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.


PM:01:58:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت