کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ 24ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بەوەکرد، "سبەى سێشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی


AM:10:48:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو