هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-

هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بە بەغداوە ئاشکرادەکرێت، سەرچاوەیەک لە بەغداوە رایدەگەیەنێت، هۆکارەکەی بۆ نەبوونی پارەی نەختینە دەگەڕێتەوە لەبەردەست عێراقدا.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغدا بە رووداوی راگەیاندووە، "دەبوو رۆژی یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانى عێراقى دەربکردایە، بەڵام ئەگەری هەیە ئەو بڕیارە بکەوێتە ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە، "جگە لەوەی کێشەی کەمیی پارەی نەختینە هەیە، بەگوێرەی روونکردنەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی حکومەتی کاربەڕێکەر، ئەو حکومەتە ناتوانێت قەرز لە بانکەکان بکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی نەختینە".

بڕیارى وەزارەتى دارایی عێراق وایە، دواى دابەشکرنى مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەت و دامەزراوەکانى حکومەتى فیدراڵى، پارەى مووچەى هەرێمى کوردستان بنێرێت.


AM:10:01:24/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو