وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: له‌دوای سه‌ری ساڵ مووچه ته‌نها له ڕێی (هه‌ژماری من)ه‌وه خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌دوای سه‌ری ساڵ مووچه ته‌نها له ڕێی (هه‌ژماری من)ه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "هه‌ر كه‌سێك به‌شدار نه‌بێت له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من مووچه وه‌رناگرێت و خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌باره‌ت به پرسی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من كه ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستی پێكردووه و له قۆناغی كۆتاییدایه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تمان له هه‌فته‌ی ڕابردوو لێره و له‌وێ خوێندنه‌وه‌ی نادروست و نابه‌رپرسیارانه‌ی بۆ كراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه كه به پێویستمان زانی ئه‌م راستییانه‌ی لای خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو:
1- له‌ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر عه‌بدول حه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواچوون و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دكتۆر فواد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئابووری عێراق و خاتوو ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆتایی ساڵی 2025 ی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌ن هه‌ژماری بانكی تایبه‌ت به خۆیان، به‌پێچه‌وانه‌وه له ساڵی نوێ‌دا مووچه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت.
2- هاوكات به پێی بڕیاری ژماره ( 550 ) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خاڵی سێیه‌می بڕگه‌ی سێیه‌م كه له ڕۆژی ( 17 ی ته‌مووزی 2025 ) ده‌رچووه و تیایدا لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهاتووی له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه كه له ماوه‌ی سێ مانگدا پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بكه‌ن، به‌پێی سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتن و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كۆتایی ئه‌مساڵ دوا مۆڵه‌ته بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆسه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ده‌ڵێت: "له هیچ وڵاتێكدا دوو جۆر شێوازی دابه‌شكردنی مووچه نییه، له‌لایه‌ك به‌كاش و له‌لایه‌ك به‌سیسته‌می بانكی، له ئێستاشدا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ مووچه به سیسته‌می دیجیتاڵی خه‌رج ده‌كرێت، واته دابه‌شكردنی مووچه به‌كاش نامێنێت".
راشیگه‌یاندووه كه "له‌دوای سه‌ری ساڵ مووچه ته‌نها له ڕێی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، وه هه‌ر كه‌سێك به‌شدار نه‌بێت له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من مووچه وه‌رناگرێت و خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
هاوپێچ /
1- وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ.
2- بڕگه‌ی سێیه‌م له بڕیاری ژماره ( 550 ) ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
PM:08:38:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت