وێستگه‌نیوز هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ده‌نگۆی بڕیاری به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23ی تشرینی دووەمی 2025، هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر ده‌نگۆی میدیاكان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بڕیاری جوڵانه‌وه‌كه تایبه‌ت به به‌شداریكردنیان له‌كابینه‌ی 10یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه‌نیوز راگه‌یاند.
سه‌ركرده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ گفتوگۆیه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی جوڵانه‌وه‌كه له كابینه‌ی 10یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه و به‌و لایه‌ن و ئه‌و میدیایانه‌ش كه ئه‌م پرسه‌یان به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك و روژاندووه پێیان ده‌ڵێین: ئه‌مجاره‌ش وەک هەمیشە راستیان نەکرد".
سه‌ركرده‌كه‌ی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێیوایه ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بایه‌خێكی نییه، ئه‌وه‌ی ده‌بێت جێگه‌ی باوه‌ڕی میدیا و لایه‌نه‌كان بێت دواهه‌مین راگه‌یاندنی فه‌ڕمی جوڵانهوهكهمانه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانمان په‌یوه‌ستن به بڕیاری سه‌رۆكی بجوڵانهوهكه "كاك شاسوار عه‌بدولواحید" ه‌وه.
ماوه‌ی سێ رۆژه به‌شێكی زۆری میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆیان كردووه، بەڵام سەرکردەکەی نەوەی نوێ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی، "هیچ کام لەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە راست نین".
PM:03:18:23/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت