ناوی ئەو 30 كاندیدە بڵاوکرایەوە کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە نەیانتوانیوە ببنە پەرلەمانتاری عێراق


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

بەپێی سيستمى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 30 كاندید لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق سەرەڕای ئەوەی دەنگێکی زۆریان بەدەستهێناوە نەیانتوانییەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.


بەپێی ئەو لیستەی بڵاوكراوەتەوە، زۆرترین ئەو کاندیدانەی کە دەنگی زۆریان بەدەستهێناوە و سەرکەوتوو نەبوون کاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانن، هەروەها 13 كاندیديش بەهۆی سیستمی كۆتا و ئەوانی تریش بەهۆی بەهێزی كێبڕكێی نێوان لیستەكان یان نەگەیشتنی حزبەكان بەدەنگی پێویست سەرکەوتوونەبوون.

لەوبارەیەوە هۆگر چەتۆ، رێكخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەكان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەهۆی نادادپەروەری لە سیستمی هەڵبژاردنەكان ئەم نابەرامبەرییە دروستبووە".

دووپاتیشیكردەوە، "ئەو كاندیدانەی لە لیستەکەدا ناویان بڵاوكراوەتەوە دەنگێكی زۆریشیان هێناوە و دەرنەچوون، بەڵام كاندیدیش هەیە دوو هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و بووەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق".


AM:10:51:23/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو